هۆشیار عەبدوڵا: رێكخستنەوەی لیستی موچە ناونراوە چاكسازی

هۆشیار عەبدوڵا

ژیان:

پەرلەمانتارێکی كورد لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستان بە رادەیەك "وێرانە رێكخستنەوەی لیستی موچە بە هەرایەكی زۆرەوە ناونراوە (چاكسازی)".

ئەمڕۆ شەممە، هۆشیار عەبدوڵا لە تویتێكدا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی نوسیویەتی"حوکمڕانی لە هەرێم بە رادەیەک وێرانە، رێکخستنەوەی لیستی موچە بەهەرایەکی زۆرەوە ناونراوە (چاکسازی!) ."

دەشڵێت "ئەو پڕۆژە یاسایەی حکومەتی هەرێم دەنگی لەسەر داوە، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری ریشەیی تێدا نەکات بەتایبەت موچەو خانەنشینی پلە باڵاکان دەبێتە درێژەدان بە فەزیحەی لیستی موچە نەک چاکسازی."

هەفتەی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بەكۆی دەنگ پرۆژەی چاكسازی پەسەندكردو رۆژی ١٢/١٢/٢٠١٩ ڕەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كرد.