ڤیدیۆ؛ کاردانەوەی منداڵێک ببینە پاش ئەوەی دایکی توشی ڕوداوی هاتوچۆ دەبێت


ژیان:

منداڵێکی چینی پاش ئەوەی دایکی ئۆتۆمبێل لێی دەدات و فڕێیان دەدات کاردانەوەکەی جیاواز لەخۆی نیشان دەدات.

گرتەڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا دەبیندرێت منداڵێک و دایکی دەیانەوێت لەمبەری شەقامەکەوە بپەڕنە ئەوبەری شەقامەکە بەڵام ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر دێت و لێیان دەدات.

منداڵەکە دوای ئەوەی چاوی بەڕووداوەکە دەکەوێت، تووڕە دەبێت و ڕادەکات بەرەو ئۆتۆمبێلەکە و چەند جارێک شەق دەدات لە ئۆتۆمبێلەکە، هاوکات بەرەو شۆفێرەکە ڕادەکات و بە شێوەیەکی توند لەگەڵیدا قسە دەکات، دواتر دەچێتە یارمەتی دایکی تا هەستێتەوە لەسەر شەقامەکە.