مامۆستایەكی نەمساوی لە توركیا رێگری لێدەكرێت بگەڕێتەوە


ژیان: 
دوای ئەوەی مامۆستایەكی خەڵكی نەمسا سەردانی توركیا دەكات لەلایەن حكومەتی توركیاوە ریچگای لێدەگیریچت بگەڕێتەوە و خویچندكار و مامۆستاكانی هاوڕێی كەمپینێك بۆ گەڕانەوەی ئەنجام دەدەن. 

مامۆستایەكی خەڵكی نەمسا كە باوك و باپیری خەڵكی باكوری كوردستان بوون سەردانی توركیا دەكات و دەچێتەوە زیدی بابوباپیرانی و دواتر بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە بۆ پەكەكە دەستگیر دەكرێت. 

ئەو مامۆستا نەمساویە ناوی مولكیە لاشین، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرابوو هەرچەندە ئێستا لە زیندان ئازاد كراوە بەڵام هێزە ئەمنیەكان و حكومەتی توركیا رێگەی پێنادەن بگەڕێتەوە نەمسا و دەستبەسەركراوە.

لە ئێستادا لە وڵاتی نەمساوە كەمپینێك بۆ گەڕاندنەوەی ئەو مامۆستایە رێكخراوە مامۆستیان و خوێندكارانی  خویچندنگاكەی تیایدا بەشداریان كردووە. داوا لە سەرۆكی نەمسا و وەزارەتی دەرەوە وپەرلەمانی ئەوروپی دەكەن بە جددیی بكەونە دوای ئەم كەیسە بۆ ئازادكردنی .

لینكی بەشداری لە كەمپینەكە: