پەرلەمانتارێک بۆ مەسرور بارزانی: فێڵ لە فەرمانبەران مەکەن بەناوی پاشەکەوتەوە

مەسروور بارزانی

ژیان:

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: پێویست ناکات حکوومەتی هەرێم فێڵ لە فەرمانبەران بکات بەناوی پاشەکەوتەوە، هاوکات داواش دەکات راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی بخرێتەڕوو.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێم لەماوەی ١٠٠ رۆژی کارکردنیدا وەڵامی مەسرور بارزانی دەداتەوە دەڵێت: گەندەڵی لەسادەترین پێناسەیدا بریتییەلە :خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات(سوء استخدام السلطة) سەرەتاترین ڕێگرتن لەگەندەڵی بریتییە لە بە دەزگایی کردنی دەزگاو دامەزراوەکانی حکومەت لەسەرووی هەمویانەوە (پەرلەمانی کوردستان ) دەکرێت بپرسین لەماوەی تەمەنی ئەم پەرلەمانە و لێژنەکانی چەند کەیسی گەندەڵی تیدا باسکراوە چەندە لێژنەی دارایی بەڕیوەبەراییەتیەکانی باج و داهاتە گومرگیەکان میوانداری کردوە ،چەندجار لێژنەی نەزاهەی پەرلەمان کۆبونەوەی کردوە؟

دەشڵێت: دوەم دەزگا، دەزگای (دیوانی چاودێری داراییە ) کوان ڕاپۆرتەکانی کوان ئەو ڕێکارانەی گیراونەتە بەر سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی دیوان، یان دامەزراوەی ئەستۆ پاکی چەند کەیسی جوڵاندوە چەند کەسی داوە بەدادگا چەند پارەی گەڕاندوەتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت .

ئەو پەرلەمانتارە کوردە لە بەغدا ئاماژە بەوەشدەکات؛ بەرتیل وەرگرتن لاوازترین زنجیرەی گەندەڵییە تەنها موچەی فەرمانبەران باش بکەن و لەکاتی خۆیدا بیدەن و فێڵیان لێمەکەن بەناوی پاشەکەوتەوە بەرتیل لەنەمان نزیک دەبێتەوە.