لەم شارەی کوردستان بەتێزاب هێرشکرایە سەر دایک و کچێک


ژیان:

لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تێزاب هێرشکرایە سەر دایک و کچێک و لە ئێستادا هەردووکیان گوازراونتەوە بۆ نەخۆشخانە.

شەوی ڕابردوو، دایک و کچێک لە شەقامی سەعدی لە شاری سەقز لە پارێزگای کوردستان، لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە تێزاب هێرشکراوەتە سەریان و بەشی پشتەوەی لەشیان سووتاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ ئەو دووکەسەی هێرشیکردووەتە سەر دایک و کچەکە ماتۆڕسوار بوون و نەناسراونەتەوە.

تێزاب، یەکێکە لەو ماددانەی لە بازاڕەکانی ئێران بە ئاسانی کڕین و فرۆشی پێوەدەکرێت و لەماوەی ڕابردووشدا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە داواکرا فرۆشتنی تێزاب و بازرگانیکردن پێیەوە قەدەغە بکرێت و ئەنجامدەرانی ئەو ڕووداوانە سزای قورسیان بەسەردا بسەپێندرێت.