پارتەکەی ئەردۆغان لە هەڵوەریندایە

رەجەب تەیب ئەردۆغان

ژیان:

له‌ چوار مانگی رابردوودا ١١٤ هه‌زار ئه‌ندام له‌ پارته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جیابونه‌ته‌وه‌.

بە پێی ئامارەکانی نووسینگەی داواکاری گشتیی تورکیا، لە ماوەی نێوان تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ٥٧ هەزار و بە کۆی گشتی لە چوار مانگی رابردوودا ١١٤ هەزار ئەندامی ئاکپارتی لە پارتەکەیان جیابوونەتەوە.

ئامارەکان دەڵێن: جیابونه‌وه‌ له‌ ئاكه‌په‌، دوای جیابونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری توركیا و عه‌لی باباجان جێگری پێشوتری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ رووی له‌ زیادبون كردووه‌.

ئامارەکانی نووسینگەی داواکاری گشتیی تورکیا ئەوە دەردەخەن، ئەو پارتانەی کورسییان لە پەرلەمانی تورکیادا هەیە، تەنیا ئاکپارتی نییە کە ژمارەی ئەندامەکانی کەمیان کردووە، بەڵکو هەدەپەش لەو ماوەیەدا ٧٨٢ ئەندامی لەدەستداوە کە بەراوردبە ئاکەپە ڕێژەکە زۆر کەمترە.

لای خۆیه‌وه‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری تورکیای بڵاوكردۆته‌وه‌ و پێی وایه‌ كۆتایی سه‌رده‌می ئه‌ردۆغان نزیكه‌ و ئاماژە بەوەدەکات جیابونه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و عه‌لی باباجان له‌ پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان کاریگەریی نەرێنیان دروستکردووەو مەترسیە لەسەر داهاتووی ناوبراو.