ئه‌مڕۆ ئه‌م شوێنانه‌ی مووچه‌ وه‌رده‌گرن


ژیان:

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند، به‌پێی خشته‌كه‌ش ئه‌مڕۆ سێشەممە 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف و خوێندنی باڵا مووچە وەرده‌گرن.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 18ی كانوونی یه‌كه‌م، خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ی زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە ‌و پاسپۆرت ‌و نشینگەی هەرێم بۆ مانگی 10‌ و لیوای یەک و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت‌ و گاز بۆ مانگی نۆ دابەشدەكرێت.