هێمن مامەند: پێویستە پەرلەمانتاران خۆیان شەرمەزاری لای خوا و خەڵك نەكەن


ژیان: 
هێمن مامەند، رۆژنامەنوس و چالاكوان لە گروپی هەڵمەتی دادپەروەری، رایگەیاند: پڕۆژەی چاكسازی كە ئێستا لە بەردەستی پەرلەماندایە پێشتر لەلای حكومەت بوو ئەویش تۆپەكەی خستە پەرلەمانی كوردستانەوە بەو هۆیەشەوە ئێمە گردبونەوەیەكمان رێكخست. 

ئەو لە بەرنامەی پێواردا باسی ئەوەشی كرد پێویستە چاكسازی بكرێت، بەڵام دەبێت دادپەروەرانە بێت ناكرێت پەرلەمانتار  بە 5 ملیۆن خانەنشین ببێت و بەڵام كەترین بڕی خانەنشینی لە 500 هەزار دینار كەمتر بێت. 

ئەو وتیشی: داوا لە پەرلەمانتاران دەكەین، خۆیان شەرمەزاری خوا و خەڵك و وڵات نەكەن بەم شێوەیە ئەو پڕۆژەیە تێپەرش نەكەن، بەڵكو عەدالەتی بۆ بگێڕنەوە. 

بەرنامەی پێوار، بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەیە رۆژانە بە بەشداری خەڵكانی شارەزا و ئاگادار لە بابەتە جیاوازەكان گفتوگۆ دەكرێت، بەرنامەكە لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت.

"