ژنە چالاکوانێکی کورد دەستگیرکرا

ئانیسا جەعفەریی مێهر

ژیان:

هێزێکی ئەمنیی دەمامکدار هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ژنە چالاکوانێکی شاری شاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەستگیریان کرد.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: ئانیسا جەعفەریی مێهر، کە یەکێکە لە ئەندامانی شورای نوسەرانی وەرزنامەی ئەدەبی و هوونەر "ژێ" لە ئیسلام ئابادی رۆژئاوا دەستگیرکراوە.

بەپێی وتەی کەسوکارەکەی، ئەو هێزە دەمامکدارە لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵی ئانیسا جەعفەری مێهر، دەستیان گرتووە بەسەر کەلوپەلی تایبەتی، مۆبایل، لابتۆپ و کتێبەکانی-دا.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ لەئێستادا کەسووکاری ئانیسا، نازانن کە کچکەیان بۆ کوێ براوە و چارەنووسی نادیارە.

ئانیسا جەعفەری مێهر، خوێندکاری ماستەری زمانناسیە، سەرقاڵی تەواوکردنی نامەی ماستەرەکەی بووە کە لە بواری زمانی کوردیی و بە تەرکیز لەسەر زاراوەی "کەلهوڕی" نووسیویەتی.