توركیا ژمارەیەك بازرگانی هەرێمی بانگهێشتی وڵاتەكەی كرد


ژیان: 
توركیا شاندێكی ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان بانگهێشتی وڵاتەكەی دەكات و گەشتی دوو شاریان بۆ رێك دەخات و داوایان لێدەكات كار بكەن بۆ ساغ كردنەوەی زۆرترین كاڵای توركی لە هەرێمی كوردستان. 

دوای ئەوەی هەڵمەتی بایكۆتی كاڵای توركی لە هەرێمی كوردستان لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی لێكرا، توركیا بۆ رێگری كردن و كۆتایی هێنان بەو هەڵمەتە لە ڕێی حكومەت و بازرگانەكانەوە لە هەوڵدایە و ئەمڕۆ شاندێكی بازرگاكانان شارەكانی هەرێم سەردانی توركیایان كردووە و لەلایەن ئەو وڵاتەوە داوایان لێكراوە دژی ئەو هەڵمەتە بوەستنەوە. 

 شاندەكەی هەرێم بەشداری لە كۆڕبەندێكی ئابووری دەكەن و زنجیرەیەك دیداری بازرگانی لە چەند شارێكی توركیا ئەنجام دەدەن بە ئامانجی داڕشتنی پلانی بازرگانی بۆ ساڵی داهاتوو بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر پەرە بە كەرتی بازرگانی و ئابووری بدەن لە هەرێم.

گوتەبێژی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی ھەرێمی كوردستان، كاروان سورچی میدیای نیمچە فەرمی توركیای وتووە "شاندێكی بازرگانانی پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانی سەردانی توركیایان كردووە بەشداری لە كۆڕبەندێكی ئابووری نێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا دەكەن".