کوردێک لەسێدارە درا


ژیان:

هاوڵاتییەکی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارەدرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هاوڵاتیەکی خەڵکی ناوچەی دێگۆلانی سە ربە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی "فەرزاد سەیف پەنهی" تەمەن ٣٦ ساڵ لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە لەسێدارەدرا.

هەواڵە بڵاوکراوەکان باس لەوەدەکەن، ناوبراو ٦ ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی کوشتنی کەسێک بەناوی سەعدی قادری دەستبەسەر و سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە.