ئیدلب؛ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 12 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره‌بوون


ژیان:

بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی دەستوەردان لە سووریا ڕایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 12 هەزار هاوڵاتی ئاوارە بوون دەشڵێت: بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیانە کە ژن و منداڵن لەژێر دار زەیتوونەکاندا بەدوای شوێنی مانەوە دەگەڕێن.

محەمەد حەلاج، بەڕێوەبەری ناوەندی هەماهەنگی دەستوەردان لە سووریا ڕایگەیاند: به‌هۆی هێرشی سه‌ربازانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 12 هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ماڵ و حاڵیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوون.

وتیشی: به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر ئیدلیب، ئاماری كۆچ زیادیكردووه‌.

حه‌لاج باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، له‌ مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ تا ئێستا 110 هه‌زار كه‌س كه‌ پێكهاتوون له‌ 20 هه‌زار خێزان، ده‌ربه‌ده‌ربوون.

ئەوەشیخستەروو "سه‌دان خێزان له‌ ده‌ره‌وه‌ ماونه‌ته‌وه‌. ئه‌و هاووڵاتیه‌ مه‌ده‌نیانه‌ كه‌ زۆربه‌یان ژن و منداڵن له‌ ژێر داره‌ زه‌یتونه‌كاندا به‌دوای شوێنی مانه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن".