ڤیدیۆ؛ بەتەمەنترین هاوسەری جیهان


ژیان:

بنەماڵەی هێندەرسۆن جەژنی ٨٠مین ساڵرۆژی هاوسەرگیرییان ڕێکدەخەن.

بنەماڵەی هێندەرسۆن لە ویلایەتی تەگزاس-ی ئەمریکا وەک بەتەمەنترین هاوسەری جیهان ئاهەنگی ٨٠ەمین ساڵرۆژی هاوسەرگیرریان ئەنجامدەدەن.

جان و شارلۆت هێندەرسۆن وەک بەتەمەنترین هاوسەری جیهان بەنیازن لە ٢٢ی دیسەمبەر ئاهەنگەکەیان لە تەگزاس ڕێکبخەن.

ئەم هاوسەر ١٠٥ و ١٠٦ ساڵە ناویان چۆتە ناو کتێبی گینس، جان و شارلۆت لەساڵی ١٩٣٤ لە زانکۆی تەگزاس یەکتریان ناسیوە و ٨٠ ساڵە پێکەوە ژیان بەرێدەکەن.

جان پێش ئاهەنگی ساڵرۆژی هاوسەرگیریەکەیان شارلۆتی بە ئۆتۆمبێلێکی ساڵی ١٩٢٠ بردە دەرەوە و گوڵی بۆ کڕی.

لەکۆتاییدا ڕایانگەیاند: ئەوان چێژ دەبینن لەوەی پێکەوە ژیان بەسەر دەبەن و نموونە بۆ خۆشبەختی خێزانەکان.