کچێک لە داخی زڕدایکەکەی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا


ژیان:

کچێک بەهۆی بوونی کێشە لەگەڵ زڕدایکەکەی لە پیرانشار-ی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە: شەوی چوارشەممە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی "مریەم شەوەندە" لە گوندی شیناوێی سەر بە پیرانشار بەهۆی بوونی کێشەو گرفت لەگەڵ زڕدایکەکەی لەڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هاوکات و رۆژی یەکشەممە کچێکی دیکەی تەمەن ١٧ ساڵ کە خەڵکی جوانڕۆ بووە بەناوی "سارینا فەرزی" بەهۆی کێشەی کۆمەڵایتییەوە خۆی خنکاندووە.

رۆژانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ژنان یەکێکن لەو چین و توێژانەی یان خۆیان کۆتایی بە ژیانیان دەهێنن یان لەلایەن کەسانی نزیکیانەوە دەکوژرێن بەبیانووی جۆراوجۆر و ڕێژەکەش ساڵ بەساڵ لەو پارچەیەی کوردستان ڕووی لە زیادبوون کردووە.