سبەینێ مووچەی حەوت وەزارەت و دەستە دابەشدەكرێت


ژیان:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ینێ مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كات.

به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دانراوه‌، سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ی 12 ی 2019، مووچه‌ی مانگی 9 ی هه‌ریه‌كه‌ له‌ "وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان"، هه‌روه‌ها مووچه‌ی 12 مانگ له‌مه‌وبه‌ری خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 23 ی 12 ی 2019، مووچه‌ی 12 مانگ له‌مه‌وبه‌ری خانه‌نشینی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.