100 بارهەڵگری سەربازی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان


ژیان:
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردوەتەوە، زیاتر لە ١٠٠ بارهەڵگری هاوکاری سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیشتوەتە دەستی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان. 

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە ١٠٠ بارهەڵگری سەربازی لە زریپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و چەك و تەقەمەنی لە دەرگای سنووری وەلید کە هاوسنورە لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، گەیاندووەتەوە ناوچەكانی دەست ھێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەو هاوکاریانەش بەسەر هەریەک لە بنكەی ھیمۆ، لە ناوچەكانی حەسەكە و دێرزووردا دابەشکراون.

لە ماوەی رابردودا تورکیا هێرشی کردە سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان و بە هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان ئاوارەبوون و ماڵ و حاڵی خۆیان جێهیشتوە و هەسەدەش رایگەیاندوە، تورکیا دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕێت.