هەسەدە ئامارێکی نوێی هێرشەکانی تورکیای بڵاوکردەوە


ژیان:

هێرشەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئامارێکی نوێی هێرشـەکانی بڵاوکردەوە.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە؛ گرووپەچەکدارەکانی سەر بە سووپای تورکیا بەچەکی و تانک و تۆپ هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی تەل حەرمیل و ئوم ئەل عیسبا و تەل محەمەد لە سەرێکانی و لەئەنجامی هێرشەکانیشدا سێ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشدەکات؛ لە ناوچەی عەین عیسا بەهەمانشێوە هێرشەکان بەردەوامە و دەیانەوێت پانتایی ناوچە داگیرکراوەکانیان فراوانتر بکەن، بەهۆی هێرشەکانەوە چەندین رەز و باخی هاوڵاتیان لە ناوچەکە زەرەر و زیانی بەرکەوتووە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە "بە گشتی لە ئەنجامی بۆردومان و تۆپبارانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر هەڤاڵێکمان بریندار بووە."