سوریا؛ سەرۆكی گروپێكی چەكداریی كوژرا


ژیان:

روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ راگەیەندراوێکى لەبارەى کوژرانى سەرکردەی رێکخراوێکى تیرۆریستى بڵاوکردەوە کە بە گوێرەى روانگەکە سەرکردایەتى نۆ گروپى ترى تیرۆریستى کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە: ئەبو خەدیجە ئوردنی سەرکردەی ڕێکخراوی حوراسی دین لە ناوچەیەکی دەرەوەی پارێزگای ئیدلب لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە کوژراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ فڕۆکەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلەکەی ئەبو خەدیجەیان بە ئامانج گرتوە لەشارۆچکەی تەرمانین لە نزیک ئیدلب.

ئەبو خەدیجە ئوردنی، حوراسی دینی لەماوەی ڕابردودا دامەزراند ئەویش دوای ئەوەی خۆی و چەکدارەکانی لە هاوپەیمانی دەستەی ئازادکردنی سوریاجەبهەى نوسرە جیابوەوە.

ئەیلولی ئەمساڵ، گرپوی چەكداری حوراسەدین لە لایەن ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە خرایە لیستی گروپە تێرۆریستیەكانەوە و پێنج ملیۆن دۆلاری وەك دیاری بۆ هەر كەسێك راگەیاند، كە شوێن و پێگەی سێ بەرپرسی باڵای ئەو گروپەیان بۆ ئاشكرابكات بە ناوەكانی (فاروق سوری، ئەبو عەبدولكەریم مسڕی، سامی عریدی).