کوڕێک لە قەڵادزێ فیشەکی نا بەخۆیەوە


ژیان:

پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ قه‌ڵادزێ كوڕێك گولـله‌یه‌كی به‌ سنگی خۆیه‌وه‌ ناوه‌ و باوكیشی هۆکارەکە ئاشکرا دەکات.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی راپه‌ڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئاشكرایكرد: کاتژمێر 8:20 خولەکی ئەمشەو بریندارێک بەناوی (ک. م.ع) لەدایک بووی ساڵی 1997 پیشەی کاسب، دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین له‌ قەڵادزێ به‌ برینداری گەیەندراوه‌ته‌ نەخۆشخانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە؛  برینداره‌كه‌ بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) و بەهۆکارێکی نادیار گوللـەیەکی لە سنگی خۆی داوە.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە؛ باوکی کوڕەکە ڕایگەیاندووە کوڕەکەی باری دەرونی ناجێگیرە و چەند جارێک بردویەتە لای پزیشک بەمەبەستی چارەسەرکردن.