پۆتین داوای چی لە بەشار ئەسەد کردووە لەبارەی هەسەدە؟


ژیان:

ڕووسیا لە ئێستادا لە هەوڵدایە دیمەشق وا لێبکات تا هێزەکانی سووریای دیموکراتیک بەو جۆرەی کە هەن قبوڵ بکەن.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە لەوبارەیەوە راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکردووە: ڕووسیا فشاری لەسەر سووریا دروستکردووە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ هەسەدە و دەیانەوێت هەسەدە بەو تایبەتمەندێتیەی هەیانە قبوڵبکرێن و بخرێنە ناو سوپای سوریا.

زانیارییە بڵاوکراوەکان باس لەوە دەکەن؛ پۆتین هاتووه‌ته‌ سه‌رخه‌ت و داوای له‌ به‌شار ئه‌سه‌د كردووه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد به‌جدی بگرێت، پێویسته‌ له‌ زووترین كاتدا مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ چوارچێوه‌ی سووریادا چاره‌سه‌ر بكرێت.

پشتیوانییەکانی ڕووسیا بۆ هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان، حكوومه‌تی سوریای ترساندووە و  نیگه‌رانه‌ له‌ هاوكاریی نێوان پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا و هه‌سه‌ده‌.