باندێکی مەترسیدار لە هەولێر دەستگیرکران

بزانە چیان خستوەتە ناو دیاری کریسمەسەوە

ژیان:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان له‌ هه‌ولێر دەستگیرکردنی باندێکى ئێرانى ڕاگەیاند، کە مادده‌ى هۆشبه‌ریان خشتۆته‌ ناو دیارى و که‌لوپه‌لى تایبه‌ت به‌ کریسمەسەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان له‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: باندێکى بازرگانیکردنمان ده‌ستگسر کردووه‌ که‌ مادده‌ى هۆشبه‌ریان خستبووه‌ نێو هه‌ندێک که‌لوپه‌ل و دیارى سه‌رى ساڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە " له‌ ئوتێلێکى هه‌ولێر به‌ بوونى زانیارى پێشتر توانرا باندێکى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر که‌ له‌ دوو که‌سى ئێرانى پێکهاتبوون به‌ ناوه‌کانى (س.ق.ا) و (ر.ع.ع) ده‌ستگیربکرێن".

هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە "له‌کاتى ده‌ستگیرکردنه‌که‌دا توانراوه‌ ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند دیارییه‌کى بۆنه‌ى (سه‌رى ساڵ) و چه‌ند ( دۆشه‌ک و بالیف)ێک دا بگیرێت که‌ مادده‌ى هۆشبه‌رى له‌جۆرى (تلیاک)ى به‌شێوه‌یه‌کى تۆکمه‌ تێدا شاردرابووه‌ و به‌نیازبوون له‌ڕێگه‌ى کۆمپانیاى گواستنه‌وه‌ ره‌وانه‌ى وڵاتى (که‌نه‌دا)ى بکه‌ن.