بوڵدان: لە توورەکەی ژنان تێکچوون نییە، بەرخۆدان هەیە


ژیان:

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، لە توورەکەی ژنان دا تێکچوون نییە، بەرخۆدان هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد: دوای تێكچوونی پڕۆسەی ئاشتی، دایكانی كورد زۆرترین ئازاریان بینیوە.

ئەمڕۆ دووشەمە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژنانی پارتەکەیدا ڕایگەیاند: دوای تێكچوونی پڕۆسەی ئاشتی، دایكانی كورد زۆرترین ئازاریان بینیوە. حكوومەت دەیەوێت بە رێگەی شەڕ و دوژمنكاری كورد و دانانی قەیوم، تەمەنی خۆی درێژبكاتەوە.

وتیشی: ئێمە باش دەزانین کە رێگای ئێمە درێژە، بە تایبەتی هێرش، فشار و توندوتیژی، داگیرکەری و کۆمەڵکوژی لەدژی ژن بەردەوامە. لە کار و ڕاپۆرتەکاندا تا ئێستادا ئاشکرا بوو لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپەدا توندوتیژی لەدژی ژن بەردەوام بووە، تاوان و کوشتن لە دژی ژن گەورەتر و زۆرتر بوون.

بوڵدان وتیشی، "لە توورەکەی ئێمەدا تەسلیمیەت  و تێکچوون نییە. لە توورەکەی ئێمەدا تێکۆشان هەیە و بەرخۆدان هەیە."