وەزیری ناوخۆ: یەكەیەكی پاسەوانی بۆ بەرپرسان دروست دەكەین


ژیان: 
وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، یەكەیەكی پاسەوانی دروست دەكرێت بۆ رێكخستنەوەی پاسەوانی سەرجەم بەرپرسان ئەوەش لە پڕۆژەی چاكسازی ئاماژەی پێدراوە. 

 رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبونەوە و دواتر رایگەیاند: بەڵێنمان بە پەرلەمانتارانداوە لە ماوەیەكی نزیكدا بە رێنمای پاسەوانەكان رێكخبرێت و دواتریش پەرلەمان بە یاسا چارەسەری بكات.

هاوكات هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند بندیوارێكی زۆر هەیە بەناوی پاسەوانی و دەبێت چارەسەربكرێت.