راهێنەری و ناوبژیوانی بەرزکردنەوەی قورسایی بەرێوەدەچێت


ژیان:
کاتژمێر 10:00ی بەیانی سبەینێ چوارشەممە 25ی 12ی 2019 لەهۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەشاری هەولێر خولی راهێنەری و ناوبژیوانی بەرزکردنەوەی قورسایی بەرێوەدەچێت.

راگەیاندنی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە ئاماژەی بەوە کردوە، کاتژمێر 10ی بەیانی سبەی چوارشەممە 25 ی 12 ی 2019 بەچاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان لەهۆڵی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزش لەشاری هەولێر خولی راهێنەری و ناوبژیوانی بەرزکردنەوەی قورسایی  بەرێوەدەچێت تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

دەشڵێت، لەخولەکەدا راهێنەران و ناوبژیوانان بەشدارن تێیدا و زیاد لە 60 یاریزانیش لەکوڕان و کچان لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان بەشدارن و هەریەک لەبەرێزان  د.مستەفا ساڵح سکرتێری یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی عێراق و ئاسیا، د.سەرهەنگ عەبدولخالق، د.ئازاد تۆفیق فەیزوڵڵا، د.ودیع یاسین، د. سەمەد محمد  ڕەزا وانەبێژانی خولەکەن. 

راگەیاندنی لیژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکۆتایی خولەکەدا لەلایەن یەکێتی ناوەندی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان بروانامە بەبەشداربووان دەدرێت.