دوو تەقینەوە لە جەرابلوس ڕوویدا


ژیان:

لە جەرابلووسی باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب دوو تەقینەوە ڕوویدا.

میدیاکان بڵاویانکردووەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەممە، دوو تەقینەوە لە جەرابلووس لە باکوری رۆژهەڵاتی حەلەب لە سووریا ڕوویداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە؛ تەقینەوەکان لەڕێگەی ماتۆرسکیلەوە بوونە.

هاوکات، بەهۆی تەقینەوەکە کوژراو و بریندار هەیە کە تا ئێستا ژمارەیان ڕوون نەبووەتەوە.