یونسکۆ مەرجی هەیە بۆ ئەوەی هەورامان بخاتە تۆماری جیهانییەوە

مەرجەکانی یونسکۆ چین؟

ژیان:

ڕاوێژکاری یونسکۆ چەند مەرجێکی داناوە بۆ هەورامان تا بیخاتە تۆماری جیهانییەوە، دەشڵێت: تماری جیهانیی هەورامان لە تارماییدایە.

ماوەیەکە کە بەرپرسان و چالاکوانانی بواری فەرهەنگی لە سەر تۆماری جیهانی ناوچەی "هەورامان" هەوڵ و گفتوگۆی زۆریان کردووە لەگەڵ ڕێکخراوی یونسکۆ بەڵام ئەنجامەکان تا ئێستا وەڵامێکی تەواویان بەدەستنەهێناوە.

ڕاوێژکاری باڵای یۆنێسکۆش لە وەڵامدا پێی ڕاگەیاندوون کە چەند مەرجێک هەیە تا هەورامان بخرێتە ناو تۆماری جیهانییەوە.

یونسکۆ پێی وایە، نابێت دەستکاری ژێرخانە سەرەتاییەکانی هەورامان بکرێت، و پێکهاتەی نەریتی ئەو ناوچەیە وەک خۆی بپارێزرێت.