گفتوگۆکانی نێوان سووریا و رۆژئاوا وەستێندرا


ژیان:

وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیەنێت؛ گفتوگۆکانمان لەگەڵ کوردانی سووریا وەستاندووە بەهۆی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا.

وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاندووە: دیالۆك و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كوردانى سوریا ڕاوه‌ستاوه‌ تا ئێستا دانووستانەکانی نێوان دەوڵەتی سووریا و کوردەکان ئەنجامێکی نەبووە.

دەشڵێت؛ یەکێک لەو هۆکارانەی کە ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ وەستاندنی گفتوگۆکان، بوونی پەیوەندی کوردانی سووریا بوو لەگەڵ ئەمریکا.

ناوبراو، له‌باره‌ى هێرشه‌كانى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر خاكى سوریا وتى: توركیا كوردانى سوریا ده‌كاته‌ بیانو بۆئه‌وه‌ى هێرش بكاته‌ سه‌ر خاكى سوریا به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌و بیانوانه‌ ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.