كاوە محەمەد بۆ ژیان: فراكسیۆنە عێراقیەكان لە ژێر كاریگەری خۆپیشاندەران بڕیار دەدەن


ژیان: 
كاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان باس لە پەسەند كردنی یاسای هەڵبژاردنی عێراقی دەكات و رونیدەكاتەوە كە یاساكە لەبەرژەوەندی كورد نیە و لە ناوچە دابرێندراوەكان. 

ناوبراو لە بەرنامەی پێواری ئەم شەو باس لەوەش دەكات كە فراكسیۆنەكانی عێراق لە رەوشێكی ئاسایدا نین بۆ بڕیاردان و زۆرینەی بڕیارەكانیان لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران دەدەن. 

ئەو لەو دیدارەیدا باس لەوەش دەكات لە ناوەندی كەركوك بەم یاسایە كورد دەبیتە كەمینە لە زۆرینەوە، لە قەزایەكی وەكو داقوق بەهۆی ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی لە 100 هەزار كەمترە بۆیە كێشە بۆ كورسیەكانی كورد كەم دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی دەخرێتە سەر قەزای حەویجە كە هەمووی عەرەبە. 

بەرنامەی پێوار بەرنامەیەكی رۆژانەی لەلایەن نیاین محەمەد، ئامادە و پێشكەش دەكریچت و گفتوگۆی رۆژەڤی سیاسی هەرێمی و كوردستانی و ناوچەیی دەكات. 

"