بەهۆی بایكۆتەوە نزیكەی نیو ملیار دۆلار هاوردەی كاڵای توركی كەمی كردووە


ژیان: 
لقی هەولێری یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان رایدەگەیەنێت هاوردەكردنی كاڵای توركی لەم ساڵدا بە بڕی نزیكە 500 ملیۆن دۆلار دابەزیوە و هۆكارەكەشی بۆ بایكۆتی خەڵكی هەرێمی كوردستان گێڕایەوە. 

گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی هاوردەو ناردنكارانی كوردستان، ئاماری ساڵی 2019ی بڵاو كردەوە و رایگەیاند: كۆی گشتی كاڵای هاوردەكراویش بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان لە سنوورەكانی هەرێمەوە، لە ۹ مانگی ساڵی ۲۰۱۹دا ٤۸ ملیار و ۹۷۰ ملیۆن دۆلار بووە، ئەوە جگە لە خزمەتگوزرایەكانی وەك كارەبا و گاز كە لەوڵاتی ئێران بەبڕی ۲ ملیار و ٥۰۰ ملیۆن دۆلار هاوردە كراوە.

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەواندا وتیشی: لە هەرێمی كوردستان لەساڵی ۲۰۱۸ بەبڕی ۲٦ ملیار و ۸۸۱ ملیۆن دۆلار هاوردەكردنی كاڵا هەبووە، بەڵام ڕێژەكە لە ۲۰۱۹ دابەزیوە بۆ ۲۰ ملیار و ۹۲٦ ملیۆن دۆلار، كە بەڕێژەی ٢٢٪ دابەزیوە.

ناوبراو باسی ئوەشی كرد: هاوردەكردنی كاڵای توركی ٤۹۲ ملیۆن دۆلار دابەزیوە، ئەوەش بە كاریگەریی سەرەكی بایكۆت بووە، بەبیچ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەو بارەیەوە بخاتەڕوو.