ئاماری شەڕی حزبە رۆژهەڵاتیەكان لە گەڵ ئێران بڵاو كرایەوە


ژیان
بەهۆی پێكدادانی نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و هێزە سەربازیەكانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەم ساڵدا  22 سەربازی ئێرانی كوژراون و 11 گەریلا گیانیان لەدەستداوە. 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، ئەمساڵ 33 پێكدادان لە نێوان سوپای پاسدارانی ئێران و هێزەكانی پێشمەرگە و گەریلای حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان ڕوویانداوە و تیایدا 22 پاسدار و 11 گەریلا و 2 پێشمەرگە و 2 ئەندامی نهێنی حزبی دیموكراتی كوردستان كوژراون.

ریكخراوەكە راشیگەیاندووە، هێزەكانی پێشمەرگەی نزیك لە دیموكرات و گەریلاكانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان( پژاك) بەرپرسیاریەتی بەشێك لە هێرشەكانیان گرتۆتە ئەستۆ.