سلێمانی؛ باندێكی دزیكردن دەستگیركران


ژیان:
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، شەش تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە دزیان لە ماڵان کردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردوەتەوە، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لە بەشی پۆلیسی دوكان تۆمار كرد كەوا دزییان لێكراوە، دوای بەدواداچوون توانرا باندێكی شەش كەسی دەستگیربكرێن ".

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە" كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە لەشاری سلێمانی و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی سەرچنار دەستگیركراوەو دوو تۆمەتباریشیان لە قەزای كۆیەو بە هاوكاری پۆلیسی سنورەكە دەستگیركراو و تۆمەتبارەكانی تریش لە قەزای دوكان دەستگیركران".

دەشڵێت" تۆمەتباران هەستاون بەدزیكردن لە ماڵان و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچەو چەند بڕەرێكدا".

راشیگەیاندوە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .