كەپسوولی خەوتن بۆ بێ نەواكان لە ئەڵمانیا


ژیان: 

لە وڵاتی ئەڵمانیا حكومەت بڕیاریدا شوێنێك بۆ بینەواكان و ئەو خەڵكانەی سەر شەقام بكاتەوە و ئەو بابەتەشی ناوناوە كەپسولی خەوت بۆ بینەواكان.

بەهۆی زۆری ژمارەی بێنەواكان لە وڵاتی ئەڵمانیا دەسەڵاتداران لە شاری ئۆڵم لە ویلایەتی بادن فۆرتمبێرگی رێگایەكی نوێ تاقی دەكەنەوە بۆ پاراستنی بێ نەواكان لە سەرمای شەوە ساردەكان، كە بریتییە لە كەپسوولێك لەشێوەی ژوورێكی بچووك. 

ئەم بیرۆكەیە لەسەر راسپاردەی شارەوانی شاری ئۆڵم، لەلایەن چەند هونەرمەندێك پەرەی پێدراوە، كەپسوولەكە لە دار و پلێت دروست كراوە و ئامێری هەستەوەری تێدا دانراوە بۆ كۆنترۆڵكردنی پلەی گەرما و هەواگۆڕكێ و هەروەها زانینی ئەوەی كە ئایا كەپسوولەكە بەتاڵە یان كەسی تێدایە.