خێزانی بارزانی خانویان لە بەریتانیا كڕیوە و وەك بەرتیل بەكاریان هێناوە

ژیان وەردەكاریەكەی دەخاتەروو

ژیان: 
سیروان بارزانی خاوەنی كۆمپانیای كۆڕەك بۆ یەكلایی كردنەوەی كەیسێكی كۆمپانیاكە لەگەڵ دوو كۆمپانیای هاوبەشی خۆی كە بیانین دوو خانو لە بەریتانیا دەدات بە بەرتیل بۆ ئەوەی كۆڕەك لە هاوپشكی ئەو دوو كۆمپانیایە دوور بخاتەوە و لە ئێستادا دادگاییكردنەكە بەڕێوە دەچێت. 

كەیسی دادگاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان تیشكیان خستووەتە سەر ئەوەی كە چۆن بەریتانیا، بەتایبەتیش بازاڕی خانووبەرە رۆڵی هەیە لەكێشەی حوكمڕانی عێراق، داوایەكی لێكۆڵینەوە كە مانگی رابردوو خرابووە بەردەم دادگای هەرێمی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ویلایەتی پێنسیڤانیا دژ بە كۆمپانیای یاسایی دێكرتی هاوبەشیی سنووردار (Dechert LLP) بە وردەكارییەوە پیلانێك دەردەخات كە تیایدا خانووی گرانبەهای لەندەن وەكو بەرتیل بۆ كاربەدەستانی بواری تیلیكۆمیونیكەیشنی عێراق بەكار بهێنرێت لە پێناو رووتكردنەوەی بەشێك لە دیارترین وەبەرهێنەرە بیانییەكان كە سەدان ملیۆن دۆلاریان وەبەرهێناوە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی ئیرۆ ریپۆرتەر، كەیسی بەكار هێنانی دوو خانو لە بەریتانیا لەلایەن خێزانی بارزانیەوە ئاشكرا دەكات بۆ یەكلایی كردنەوەی كەیسێك لە عێراق كەپیلانەكە لەلایەن رەیمۆند رەحمەوە كە یەكێكە لە كاریگەرترین خاوەنكارەكانی لوبنان و لە بەرژەوەندیی سیروان بارزانیدا دایڕشتووە. 

 ئەو كەیسە یاساییە دەریدەخات كە چۆن بە بەهای 2.3 ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی خانووبەرە بەكارهێنراوە بۆ دەستبەسەردا گرتنی زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار كە لەلایەن گەورەترین كۆمپانیای تیلیكۆمی فەڕەنسی و گەورە كۆمپانیایەكی لۆجستیی كوەیتییەوە لە عێراقدا وەبەرهێنرابوو.

سەرەڕۆییەكی هاوبەش

كێشەكە لە خاوەندارێتیی كۆمپانیای كۆڕەكدا دەخولێتەوە پەیووەەندیەكانی عێراقەیە و لە ساڵی 2000دا وەك كۆمپانیایەكی ناوچەیی مۆبایلی سنووردار هەرێمدا دروست كراوە. لە ساڵی 2007دا كۆڕەك مۆڵەتی كاركردنی سەرانسەری عێراقی لە كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندیكردن بەدەست هێنا. بەڵام ئەو مۆڵەتە نرخەكەی 1.25 ملیار دۆلار بوو، دەبوو ئەو رەزامەندیی كۆمیسیۆنەكە وەربگرن ئەگەر هەر گۆڕانكارییەك لە 10% یان زیاتری خاوەندارێتیی كۆمپانیاكەدا بكرێت.

هیچ كام لە پیەر یوسف و مەنسور سوكار لەو خانووانەدا نەژیاون. بەڵكو خانووەكەی ویمبڵی بۆ ماوەی نزیكەی سێ ساڵ لەلایەن د. عەلی ناسر ئەلخویلدییەوە و خێزانەكەیەوە بەكارهێنراوە كە ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندیكردنە

كۆڕەك بۆ ئەوەی بتوانێت تێچووی ئەم مۆڵەتە بدات رووی كردە وەبەرهێنەرانی بیانی، بە دیاریكراوی كۆمپانیای لۆجستیی كوەیتی بەناوی ئەجیلیتی پەبلیك وێرهاوسینگ و هاوبەشەكەی كە كۆمپانیا زەبەلاحە فەڕەنسییەكەی بواری تیلیكۆمە بەناوی ئۆرەنج. ئەجیلیتی و ئۆرەنج پێكەوە و دوای وەرگرتنی رەزامەندیی كۆمیسیۆنەكە لە ساڵی 2011دا زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلاریان لە رێگەی هاوبەشییەكەوە بەناوی عێراق تیلیكۆم لە كۆڕەكدا وەبەرهێنا.

ئەو دوو كۆمپایایە بوونە خاوەنی 44%ی پشكەكانی كۆڕەك و مافی ئەوەشی وەرگرت ببێت بە خاوەنی 51%ی كۆمپانیاكە. بەڵام رێك لەو كاتەدا كە عێراق تیلیكۆم ویستی ئەو خاوەندارێتییە بەدەست بهێنێت، وەك لە تۆمارەكانی دادگادا هاتووە كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندیكردن "لە پڕ و بەبێ هیچ روونكردنەوەیەك" هەڵوێستی نەرێنی بەرامبەر وەبەرهێنەرە بیانییەكان دەربڕی.

لە مانگی حوزەیرانی 2014دا، رێكخەرانی كۆمیسیۆنەكە رایگەیاند كە وەبەرهێنانەكەی عێراق تیلیكۆم لەو كۆمپانیا كوردییەدا " بەتاڵ و پووچەڵ و ناڕاستە" و فەرمانیدا كە هەموو پشكەكان بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانی كۆمپانیاكە كە سەرەكیترینیان خاوەنكار و فەرماندەی پێشمەرگە سیروان بارزانییە.

لە كاتێكدا كە ئەو پشكانە گەڕێندرانەوە بۆ سیروان بارزانی و خاوەن پشكەكان تری هاوڕێی چاوشین حەسەن چاوشین بارزانی و جیكسی حەمۆ مستەفا، ئەو زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلارەی كە ئەجیلیتی و ئۆرەنج وەبەرهێنانیان پێ كردبوو نەگەڕێنرایەوە. ئەو دوو وەبەرهێنەرە ناكۆكییەكەیان بردە بەردەم نێوەندكاری نێودەوڵەتی و كەیسەكەی خستە بەردەم ناوەندی دارایی نێودەوڵەتیی دوبەی (DIFC) و ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی (ICC).

لە بارن هیڵەوە بۆ بانستید

هەرچەندە مامەلەكە زۆر ئالۆزە و بەڵام  بەپێی ئەو داوا یەی خراوەتە بەردەم دادگای پێنسیلڤانیا، دوو خاوەنكار كە پەیوەندیدارن بە رەیمۆند رەحمەوە كە گوایە ئەندامێكی بێلایەنی لیژنەی چاودێریی كۆڕەكە و لە راستیدا پەیوەندیی بازرگانیی نزیكی لەگەڵ سیروان بارزانیدا هەیە، دوو خانوویان لە لەندەن كڕیوە و دواتر ئەو دوو خانووە لەلایەن هەمان ئەو ئەندامانەی كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندییكردنەوە بەكارهێنراون كە بڕیار لەسەر چارەنووسی كۆڕەك دەدەن.

كۆمپانیای دێكرت كە بارەگا سەرەكییەكەی لە فیلادێلفیایە و پێشتر لەگەڵ هەریەك لە سیروان بارزانی و رەیمۆند رەحمەدا كاری كردووە سەبارەت بە كەیسی پەیوەندیدار بە كۆڕەكەوە، لەو مامەڵانەدا هەریەك لە پیەر یوسف و مەنسور سوكاری وەك نوێنەر بەكارهێناوە و هەمان ژمارەی كڕیاری بۆ هەردوو فرۆشتنەكە داناوە، ئەوەش دەریدەخات كە هەمان كەس یان هەمان دامەزراوە لە پشت هەردوو مامەڵەكەوەن

لەو دوو خانووە یەكیان كەوتووەتە بارن هیڵ لە وێمبڵی و بە پارەی نەخت لەلایەن پیەر یووسفی هاوڕێی رەیمۆند رەحمەوە بە نرخی 830 هەزار پاوەندی ئیستەرلینی لە ئەیلولی 2014 دا كڕدراوە. خانووی دووەم كە لەسەر هایەر درایڤ لە بانستیدە، هەر بە پارەی نەخت لە مانگی كانوونی یەكەمی 2016 لەلایەن هاوڕێیەكی تری رەیمۆند رەحمەوە بە ناوی مەنسور سوكارەوە كڕدراوە.

هیچ كام لە پیەر یوسف و مەنسور سوكار لەو خانووانەدا نەژیاون. بەڵكو خانووەكەی ویمبڵی بۆ ماوەی نزیكەی سێ ساڵ لەلایەن د. عەلی ناسر ئەلخویلدییەوە و خێزانەكەیەوە بەكارهێنراوە كە ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندیكردنە. موڵكەكەی بانستیدیش تا مانگی ئەیلولی رابردوو كە سكاڵاكەی عێراق تیلیكۆم بەرز كراوەتەوە، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی كۆمیسیۆنەكەوە بەكار هێنراوە.

بەڵگەنامەكان دەریدەخەن كۆمپانیای دێكرت كە بارەگا سەرەكییەكەی لە فیلادێلفیایە و پێشتر لەگەڵ هەریەك لە سیروان بارزانی و رەیمۆند رەحمەدا كاری كردووە سەبارەت بە كەیسی پەیوەندیدار بە كۆڕەكەوە، لەو مامەڵانەدا هەریەك لە پیەر یوسف و مەنسور سوكاری وەك نوێنەر بەكارهێناوە و هەمان ژمارەی كڕیاری بۆ هەردوو فرۆشتنەكە داناوە، ئەوەش دەریدەخات كە هەمان كەس یان هەمان دامەزراوە لە پشت هەردوو مامەڵەكەوەن.

بەپێی بەڵگەنامەكانی دادگا، بەكارهێنانی ئەم خانووانە لەلایەن بەڕێوەبەرانی كۆمیسیۆنی راگەیاندن و پەیوەندیكردن بەرتیلێكی گەندەڵانەیە كە تیایدا كاربەدەستەكان ئەو خانووانەی لەندەنیان پێ دراوە لە بەرامبەر دەركردنی كۆمپانیاكانی ئۆرەنج و ئەجیلیتی. داوای لێكۆڵینەوەكە لە هەوڵی بەدەستهێنانی بەڵگەی زیاتردایە بۆ ئەم بابەتە.


سەرچاوە: