ئارێز عەبدوڵا بۆ ژیان: دوای سەری ساڵ یەكێتی سەرۆك هەڵدەبژێرێت


ژیان: 
لەدوای پشووەكانی سەری ساڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی سەرۆكی حزبەكەی هەڵدەبژێرێت و لە ئێٍستادا چاوەڕوانی بڕیاری كۆتایی لە ئەندامە هەڵبژێردراوەكانی كۆنگرە. 

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: لە ئێستادا ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو تانانە دەكات كە لە پرۆسەی هەڵبژاردنی كۆنگرە گیراوە. 

ناوبراو لەبارەی وادەی كۆبونەوەی ئەنجومەنەكەیان وتیشی: لەدوای سەری ساڵ رۆژێك دیاری دەكرێت، یەكەمین كاری ئەو ئەنجومەنەش هەڵبژاردنی سەرۆكی یەكێتی دەبێت. 

ئەو رونیشی كردەوە دوای ئەوە كارەكانیتری ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەنجام دەدرێت و كاروبارەكان رێچكەی ئاسایی خۆیان وەردەگرن.