هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 130 بارهەڵگر هاوكاری گەیاندە رۆژئاوای كوردستان


ژیان: 
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش (130) بارهەڵگر هاوكاری سەربازی گەیاندە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكاتی ناسراو بە (هەسەدە). 

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، كاروانێكی هاوكاری سەربازی و لۆجستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش گەیەندراوەتە ناوچەی دێرەزوور و ڤیدیۆی كاروانەكەشی بلاو كردووەتەوە.

روانگەی سوری ئەوەشی راگەیاند "هاوكارییەكان پێكهاتوون لە ئۆتۆمبێلی هامەر و تانكەری سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلی دیكەی سەربازی و بەشێكیان رەوانەی قامشلۆ و بەشێكی دیكەشیان رەوانەی ناوچەكانی حەسەكە و دێرزوور كراون".