پەرلەمانی تورکیا یاسای ناردنی هێزی بۆ لیبیا پەسەند کرد


ژیان:
بە دەنگی بەڵێی ٣٢٥ پەرلەمانتاری پەرلەمانی تورکیا، پڕۆژە یاسای ناردنی هێزی بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لە لیبیا پەسەند کرد.

ئەو یاسایە بە دەنگی١٨٤پەرلەمانتار دژی وەستانەوە، پڕۆژە یاساکە لەلایەن پارتی دادو گەشەپێدان، لەسەر داوای حکومەتی لیبیا ئامادەکراو و پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرابوو.

هاوکات هەریەکە لە پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و پارتی سەعادەت دژی دەنگیاندا.