ترەمپ یەکەم پەیامی دوای کوشتنی سولەیمانی بڵاوکردەوە


ژیان:
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران لە هیچ شەڕێکدا براوە نەبوە، لەھیچ دانوستانێکیشدا نەدۆڕاوە.

دۆنالد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم پەیامیدا دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران لە تویتێکدا دەڵێت "ئێران لە هیچ شەڕێکدا براوە نەبوە، بەڵام لەھیچ دانوستانێکیشدا نەدۆڕاوە".

بەیانی ئەمڕۆ قاسم سولەیمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسی ئێران و ئەبومەهدى موهەندیس جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبی و لە بۆردومانێکی ئەمریکادا کوژران و ئەوەش کاردانەوەی زۆری بە دوای خۆیدا ‌هێنا و بەرپرسانی ئێرانیش هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی توند دەکەن.