كۆڕش عەزیزی بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە


ژیان:
هونەرمەندی گۆرانیبێژ "كۆڕش عەزیزی"، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بەناوی (خاڵانی ڕێز ڕێز) بڵاو كردەوە.

سەباح ڕۆستەمی، تێكست و ئاوازی گۆرانییەكەی ئامادە كردووە، لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كاری وێنەگرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە، پژمان كەریمی كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە كردووە.

كوورش عەزیزی، خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.