ئاریاس جه‌وان كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌


ژیان:
گۆرانیبێژی لاو "ئاریاس جەوان"، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی بڵاوكردەوە.

ئاریاس جه‌وان له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، به‌ هه‌وادارانی ڕاگه‌یاند كه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی گۆرانیی خۆی، كه‌ به‌ ناوی (دڵڕفێنه‌كه‌م)ه‌، له‌ ماڵپه‌ڕی ڤیدیۆیی (یوتویب) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.