فەرماندەیەكی ئێرانی كە 15 ملیۆن دۆلار بۆ دۆزینەوەی دانرابوو لە یەمەن كوژرا


ژیان: 
فەرماندەیەكی دیكەی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لەسەنعای پایتەختی یەمەن بە بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانی عەرەبی كوژرا پێشتریش ئەمریكا بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ دۆزینەوەی شوێنەكەی دیاری كردبوو. 

میدیاكانی یەمەن، بڵاویان كردەوە كە ئەوی هەینی عەبدولرەزا شەهلای، فەرماندەی باڵای پاسەوانی شۆڕشی ئێران لە یەمەن بە بۆردومانی فرۆكەكانی هاوپەیمانی عەرەبی كوژراوە. 

ئەو فەرماندەی سوپای پاسداران لە ساڵی 1957 لە دایك بووە و هەڵگری شەش ناوی جیاواز بووە بۆ خۆ دەرباز كردن  و خۆشاردنەوە، جگە لەوەش دوو جار لە ساڵەكانی 2008 و 2011 خراوەتە لیستی تیرۆری وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكاوە و تۆمەتبار بووە بە كوشتنی 5 سەربازی ئەمریكی  لە ساڵی 2007دا هەر بۆیە ئەمریكا بڕی 15 ملیۆن دۆلای  تەرخانكردبوو بۆ هەركەسێك كەزانیاری لەبارەی شوێنەكەی بدات.

تاوەكو ئێستا سوپای پاسداران هەواڵەكەی پشت راستنەكردووەتەوە و هیچ لیدوانێكی لەبارەوە نەداوە بە هەماشێوە رەتیشی نەكردووەتەوە.