كەجەكە پەیامێكی ئاراستەی یەكێتی كرد


ژیان: 
دوای زیاتر لە 10 رۆژ لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) ئامادەیی دەربڕی بۆ پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئەو حزبە. 

لە راگەیەندراوێكدا هاوسەرۆكایەتی دەستەی بەڕێوەبەری كەجەكە دەڵێت: ئەو بڕیارانەی لە كۆنگرەی چوارەمی یەكێتیدا دران، بۆ تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی گەلی كورد مایەی خێر و خۆشی دەبێت و هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێوەبەرایەتیە نوێكەتان دەخوازین. 

لە راگەیەندراوەكەدا باس لە رۆڵی یەكێتی كراوە لە مێژووی كوردستاندا و بە گرنگ باسی لێوە كراوە و دەڵێت "بە هزر و كارەكتەری هەردوو سەركردە ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تالەبانی دروست بوو، پێشكەوت و تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی گەلی كوردی لە ئاستێكی گرنگدا بەهێز كرد. دۆستایەتی ڕیبەر ئاپۆ لە سەر بناغەی برایەتی گەلی كورد لەگەڵ سەركردە سیاسیەكانی هێژا ئیبراهیم ئەحمەد و مام جەلال وایكرد تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی گەلی كورد بەهێزتر ببێت و بەهای گرنگتر دەستەبەر بكرێن". 

كەجەكە ئامادەیی خۆی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەكانیان دەربڕیوە و دەڵێت "دوای كۆنگرەكەتان كە بە شێوەیەكی سەركەوتووانە ئەنجامدرا، بە هەمان شێوە پەرە بە پەیوەندیەكان دەدەین.