كەمال رەوف: ئەمریكا و ئێران نایانەوێت شەڕی گەورە بكەن


ژیان: 
كەمال رەوف رایگەیاند هەریەكە لە ئەمریكا و ئێران نایانەوێت شەڕی گەورە ئەنجام بدەن و باس لەوە دەكات هەریەكە لە ئێران و ئەمریكا دەیانەوێت عێرا ق لەپێناو خۆیاندا بەكار بهێنن و بۆ ئەوەش ئەو وڵاتە كەوتووەتە دووڕیانێكەوە. 

كەمال رەوف، چاودێری سیاسی و رۆژنامەنوس لە بەرنامەی پێواری (تۆڕی هەواڵی ژیان) هەڵسەنگاندن بۆ ناكۆكیەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا دەكات و رایدەگەیەنێت كە ئەمریكا و ئێران هیچیان نایانەوێت شەڕی گەورە ئەنجام بدەن. 

ناوبراو لەو بەرنامەیەدا رونیدەكاتەوە كە هەریەكە لە ئێران و ئەمریكا شەڕی فراوانیان حەز پێ نیە، دەڵێت عێراق لەو نێوەندەدا لەسەر دووڕیانێكە هەریەكە لە ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت ئەو وڵاتە بخەنە خزمەتی خۆیانەوە. 

بەرنامەی پێوار  بەرنامەیەكی سیاسی رۆژانەی وێب تیڤی ژیانە، لەلایەن نیان محەمەد ئامادە و پێشكەش دەكرێت و هەر رۆژەی كەسێكی شارەزا میوانداری دەكات و شیكردنەوە بۆ بابەتەكانی رۆژ دەكات. 

"