ئه‌و ئامێره‌ چییه‌ به‌ قاچی ئۆباماوه‌؟


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری لوقمان غه‌فوور

له‌وكاته‌ی كه‌ سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری كوشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌دات له‌ رۆژی2ی جێنیوه‌ری، باراك ئۆباما-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا به‌ بێ كراس و به‌ شۆرتێكه‌وه‌ سه‌رقاڵی یاریكردنی سه‌وڵێدانی سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریایه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی ویلایه‌تی هاوای.

ئه‌وه‌ی تێببنی كراوه‌ له‌و وێنانه‌ی ئۆباما كه‌ له‌ میدیاكاندا بڵاوبۆوه‌، قایشێك كه‌ له‌شێوه‌ی سه‌عاتدا له‌ قاچی 44مین سه‌رۆكی ئه‌مریكادایه‌ كه‌ پێی ده‌وترێت " قایشی راگرتنی كه‌وسه‌ج (قرش)" و نرخه‌كه‌ی 84 دۆلار.

ئامێره‌كه‌ دروستكراوی كۆمپانیای شاركبانز-ه‌ و له‌و باره‌یه‌وه‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت:" سه‌ركه‌وتنی ئه‌م داهێنانه‌ له‌لایه‌ن زانایانی زینده‌وه‌ری ده‌ریایی-یه‌وه‌ و ئامانج لێی به‌دیاریكراوه‌ی پاراستنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌، كه‌ یاری خزینی سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریا و رۆیشتنی سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریا ده‌كه‌ن، له‌ مه‌ترسییه‌كانی مه‌وسه‌ج (قرش)ی دڕنده‌".

باس له‌وه‌ده‌كات كاتێك كه‌ قرش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌وناوه‌، ئامێره‌كه‌ به‌هۆی دروستكردنی بوارێكی موگناتیسیی به‌هێز وا له‌ قرش-ی ناوچه‌كه‌ ده‌كات نزیك نه‌كه‌ونه‌وه‌ له‌ كه‌سه‌كه‌ و شه‌پۆله‌ موگناتیسییه‌كان به‌شێوه‌ك كارده‌كه‌ن كه‌ قرشه‌كه‌ هه‌ست بكات بڕێكی گه‌وه‌ر له‌خۆراك وه‌ره‌گرێت، بۆئه‌وه‌ی نه‌چێت به‌لای ئه‌و كه‌سه‌دا.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی به‌نرخی ئامێره‌كه‌یه‌ به‌بێ پاتری كارده‌كات و گه‌رما و سه‌رما كاری تێناكات.

سه‌رچاوه‌: گۆڤاری نیوزویك




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە