ئێران قۆناغێکی دیکەی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە رێکەوتنی ئەتۆمی راگەیاند


ژیان:
حکومەتی ئێران قۆناغێکی تری کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بەرێکەوتنی ئەتۆمی رایگەیاند و دەشڵێت" بەمەرج ئامادەین لە بڕیاری زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگەز ببینەوە".

حکومەتی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لەمەو دوا هیچ کۆت و بەندێک لەسەر ژمارەی ئامێرەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنکە ئەتۆمییەکاندا قبوڵ ناکەن و دەبێت، بەمەرج ئەمریکا گەمارۆکانی سەر تاران لابدات.

دەشڵێت" لەمەو دوا بە پێی پێداویستی خۆمان بە بێ سنور یۆرانیۆم دەپیتێنین، بەردەوام دەبین لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئاژانسی نێوە دەوڵەتی وزەی ئەتۆم".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەمەرج ئامادەین لە بڕیاری زیادکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم پاشگەز ببینەوە.