یاریزانێكی پێشووی ئۆرۆگوای: من رامۆسم رزگار كرد


ژیان: 
داریۆ سێلڤا، هێرشبەری ئۆرۆگوایی پێشووی یانەی كالیاری ئیتالی، رایگەیاند "من كاروانی سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی ئێستای یانەی ریال مەدریدم لە لەنێوچوون رزگاركرد".

ئەو ئەستێرەیەی ێشووی ئۆرۆگوای ئەوەشی وت "رامۆسم بینی كە لە تەمەنی 17 ساڵیدا بوو، دەمزانی ئەو بەهرەیەكی گەورەی هەیە و دەكرێت ببێتە ئەفسانەیەكی تۆپی پێ، بۆیە رێنماییم كرد هەمان هەڵەی من دووبارە نەكاتەوە".

ئەو كە بۆخۆی لە رووداوێكی هاتوچۆدا كە بەهۆی هێرایی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەوە قاچێكی لەدەستدا و نەیتوانی بەردەوامی بە كاروانی یاریكردنی بدات، دەڵێت "رامۆس گەنجێك بوو تازە پێدەگەیشت، بەڵام زۆر حەزی لەوەبوو بەشەو دەربچێت و لە درەنگانی شەویشدا بە خێراییەكی زۆر ئۆتۆمبێلی لێدەخوڕی، بۆیە هۆشداریم پێداو پێمگوت ئەو كارەی تۆ دەیكەی هۆكاری ئەوەبوو من قاچی خۆم لەدەستبدەم و كاروانی وەرزشیم كۆتاییپێبهێنم، ئەوەندە نەمابوو گیانی خۆم لەدەستبدەم".

ئەو كە ئێٍستا لە پیتزا فرۆشیەك كار دەكات ماوەی دوو ساڵ لە یانەی سیڤیلەی یاری كردووە و هەر لەوێش كاپتنەكەی ریاڵ مەدریدی ناسیوە دەشڵێت  "دوای ئەو ئامۆژگارییە، رامۆس هەمیشە پشكنینی بۆ دەكردم بۆ ئەوەی بزانێت ئایا من سەرخۆشم یان نا، ئەو پەندی لە چیرۆكی من وەرگرت بۆ ئەوەی خۆی و كاروانە وەرزشییەكەیشی بپارێزێت".