مۆرینۆ كێشەی بۆ شوێنگرتنەوەی هاری كەین بۆ دروست بووە


ژیان: 
خۆسێ مۆرینۆ،دوای یەكسانبوونەكەی بەرامبەر میدڵزبڕە لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا، ڕایگەیاند: پێكانەكەی هاری كینی هێرشبەری یانەكەی ئاسان نییە و لە بەستەرەكانی ئەژنۆیدایە.

ئەو یاریزانە بەهۆی بەشداری یارییەكەی میدڵزبڕەی نەكرد و ئەگەریش هەیە ماوەی مانگێك لە یاریگاكان دووركەوێتەوە ئەو راهێنەرە وتیشی "وا باشترە پزیشكی تیپەكەمان قسە لەسەر پێكانەكەی هاری كین بكات، تاكە شتێكە كە دووپاتیبكەمەوە ئەوەیە كە پێكانەكەی ئاسان نییە".

مۆرینیۆ ئاماژەی بەوە كردووە، ناتوانێت پشت بە سۆن یان مۆرا ببەستێت لە جێگەی كیندا و دەبێت شتی تر بكەن، چونكە كین دووردەكەوێتەوە و كاریگەریشی زۆر لەسەر یانەكە دەبێت، لەدەستدانێكی گەورەیە، بەڵام دەبێت قبوڵی بكەن.