وەزیری دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە رونکردنەوە دەدات


ژیان:

وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، دابه‌شكردنی مووچه‌ دوانه‌كه‌وتووه‌ و ڕه‌نگه‌ دابه‌شكردنی بكه‌وێته‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو.

ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندوە، دابه‌شكردنی مووچه‌ دوانه‌كه‌وتووه‌، كاره‌كان له‌كاتی خۆی ئه‌نجام ده‌درێن و ڕه‌نگه‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتو مووچە دابەشبکەین و یەکەم وەزارەتیش مووچەی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

هەرچەندە بڕیارە هەموو ٥ی مانگێک و لە ٣٠ رۆژ جارێکدا مووچە دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا مووچە دابەشنەکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا سێ مووچەی ساڵی رابردوش دابەشنەکراوە و وەزارەتی دارایی و حکومەتیش هیچ رونکردنەوەیان لەسەر چارەنووسی ئەو سێ مووچەیە نەداوە.