زه‌نگى ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌قونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر لێیدا


ژیان:

میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، زه‌نگى ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ قونسوڵخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر لێدراوه‌ له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك كۆپته‌ر به‌ئاسمانى ناوچه‌ى قونسوڵخانه‌ ده‌سوڕێنه‌وه‌ و داواش له‌هاوڵاتیان كراوه‌ بچنه‌وه‌ ماڵه‌كانیان.

په‌یامنێرى ژیان له‌زارى هاوڵاتیانه‌وه‌ ئه‌وه‌ى گواسته‌وه‌، داوا له‌هاوڵاتیان كراوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌چنه‌ به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌ى ماڵه‌كانیان، ئه‌وه‌ش ترسى لاى هاوڵاتیانى هه‌ولێر و ناوچه‌ى ده‌وروبه‌رى قونسوڵخانه‌ دروستكردووه‌.

تائێستا هۆكارى زه‌نگه‌كه‌ دیارنیه‌ بۆ چی مەبەستێکە و هیچ ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.