خامنەیی: دەبێت ئەمریکییەکان ناوچەکە جێبهێڵن


ژیان:
رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، هێرشەکەیان بۆ سەر بنکەکانی هاوپەیمانان لە عێراق سەرکەوتوبوو، دەشڵێت" ئەو هێرشانە بەس نییە دەبێت هەرچی زوو ئەمریکییەکان ناوچەکە جێبهێڵن".

عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند" هێرشێکی موشەکی سەرکەوتومان بۆ سەر دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق ئەنجامداوە،بونی ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا سەرچاوەی ئاژاوەیە و هەرچی زووە پێویستە لە زوترین کاتدا ئەمریکا خاکی عێرا جێبهێڵێت".

سەبارەت بە رۆڵی سولەیمانی-ش لە ناوچەکەدا وتی: سولەیمانی بەشداریکردوە لە پوچەڵکردنەوەی پلانەکانی سعودیە کە هەوڵی دەدا کۆنتڕۆڵی عێراق بکات و نەوتەکەی بەکاربهێنێت.