وەڵامەکەی ئێران ئەگەر ھەر ئەوەندەبێت


ژیان: وەرگیراوە لە هەژماری شێرکۆ کرمانج

وەڵامەکەی ئێران ئەگەر ھەر ئەوەندەبێت ئەوە شەڕەکە خامۆشدەکات نەک دەستپێدەکات. واپێدەچێت:

یەکەم، ئێران توانا ساروخیی و تەکنۆلۆجییەکانی لاواز بێت.

دووەم، بیەوێت زیاتر فشاری سیاسی و سەربازی بەبەکارھێنانی عێراقیە شیعەکان بخاتە سەر ئەمریکا نەک شەڕی ساروخی و تەکنەلۆجی لەگەڵ ئەمریکا بکات کە بە دڵنیاییەوە دۆڕاو دەبێت.

سێیەم، ئێران بە ئانقەست نەیویستوە زیانی گیانی بەر ئەمریکیەکان بکەوێت تاوەکو وەڵامیان نەبێت.

چوارەم، ئێران پەیامێکی ناردوە بۆ کورد دەیەوێت بە ھەولێر بڵێت ئەگەر لە عێراق ئەمریکییەکان دەرکران نابێت ئێوە جێگەیان بکەنەوە ئەگینا موشەکەکانمان دەتوانێت ھەراسانتان بکات.

ئەگەر ھەردوو لا بە دەرئەنجامەکانی تا ئەمڕۆ ڕازینەبن ئەوە دابەشبوونی عێراقییەکان لەسەر بەرەی ئێرانی و ئەمریکی قوڵتردەبێتەوەو ململانێکان لە پەرلەمان و حکومەت و سەربازگەو بارەگاکانی حەشد و کۆڵانەکانی بەغدا یەکلادەکرێنەوە.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە